PM:05:18:05/12/2024
4892 جار خوێندراوەتەوە
سەرکردەى گروپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا رایگەیاند، چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا چونەتە ناو شاری حەماوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەبو محەمەد جۆلانی سەرکردەى گروپى تەحریر شام لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە رایگەیاند، چەکدارەکانیان چونەتە ناو شاری حەما و پەیامێکیشی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و وتی، " رێگە بە هێزەكانی حەشدی شەعبی مەدە دەستوەردان لە سوریا بكات".
هاوکات، سودانی
مەترسی لە پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی سوریا و پێشڕەوی گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی
ئەو وڵاتە هەیە، بۆیە هێزە ئەمنییەكانی عێراقی لە ناوچە سنورییەكان خستوەتە حاڵەتی
ئامادەباشییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
شیعەكان بە پلەی یەكەم لەدوای ئەوانیش كورد و سوننە ترسیان هەیە وەکو ساڵی ٢٠١٤
دووبارە بەشێوەیەكی كتوپڕ کە داعش لە سوریاوە پەڕییەوە ناو خاكی عێراق و رووبەرێكی
بەرفراوانی لە خاكی عێراقی داگیركرد.