AM:10:46:05/12/2024
832 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەبەرەهێنان لە وەزارەتی کوشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵی داهاتوو کۆڕبەندی وەبەرەهێنانی نیستیمانی لە عێراق بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین گرێبەستیان ئامادەکردووە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حسێن ئیسماعیلیاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وەبەرەهێنان لە وەزارەتی کوشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکە چەندین پلانی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و هەروەها چەندین نەخشەی هەیە کە ساڵانە هەموار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بەروبومی جۆراوجۆری زیاتر بەرهەمبهێنرێت.
باسی لەوەشکرد، هەبوونی کەرتی تایبەت لەکەرتی کشتوکاڵدا زۆر گرنگە بۆ پڕۆژە
وەبەرەهێنانەکان بەتایبەتی لە بواری پەلەوەر و گۆشت و هێلکەدا، کە دەتوانێت بە
نرخێکی کەمتر ئەو بەرهەمامە بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی عێراق زۆرگرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات
بەوپێیەی سەدا ٧٠ی دانیستوانی عێراق بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتبە کشتوکاڵ دەبەستن،
بۆیە حکومەت هەوڵدەدات بۆ بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵ.