سەردێڕ:

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە هۆتێلێکی توركیا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:51:21/01/2025

7808 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە هۆتێلێکی چیای کۆرۆغڵو لە ناوەڕاستی توركیا لانیکەم ٦٦ گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ئاگر لە یەكێك لە هۆتێلەکانی ناوچەیەكی گەشتیاری لە چیای کۆرۆغڵوی ناوەڕاستی تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی ئاگركەوتنەوەكەدا، ٢٣٨ كەس لە هۆتێلەکەدا بوون و توانراوە زۆرینەیان رزگار بکرێن، وتیشی ئاگرەکە چەندین کاتژمێری پێچووە تا کۆنترڵ کراوە.

هاوکات، دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاندووە، ئاگرەکە لە چێشتخانەی هۆتێلەکە کەتووەتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە و هەر ١٢ نهۆمی هۆتێلەکەی گرتووەتەوە.

 













گەلەری