PM:06:16:04/12/2024
1456 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبونەوەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆدا رایگەیاند، ململانێی سوریا پەرتبوونی لایەنگرانی بەشار ئەسەد نیشان دەدات کە روسیا و ئێرانن.
ئەمڕۆ ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆبونەوەی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆدا رایگەیاند، "ئەو پێشڕەوییەی كە هێزەكانی دەستەی تەحریر شام بەمدواییە لە سوریا كردویەتی، نیشانی دەدات پشتیوانانی بەشار ئەسەد كە روسیاو ئێرانن پەرتبوون".
ئاماژەی
بەوەش کرد، رەتکردنەوەی ئەسەد بۆ بەشداریکردن بە هەر شێوازێکی
بەرجەستە لە پرۆسەیەکی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی سوریا، بواری بۆ هێرشەکەی دەستەی
تەحریر شام خۆشكرد.