AM:09:41:04/12/2024
1016 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی نوێنەران میوانداری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت، دانیشتنەکە سەبارەت بە ژمارەیەک بابەت دەبێت لە یاسا گرنگەکان، لەوانەش ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکی بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنەکەدا بڵاو کراوەتەوە، تێیدا هاتووە کە “لە دانیشتنی ئەمڕۆدا شایەتحاڵی میوانداریکردنی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی دەبێت، جگە لە دەنگدان لەسەر یاسای هەواڵگری نیشتمانی و پێشنیارکراوی هەمواری یەکەم یاسای بۆ پاسپۆرت یاسای ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٥”.
سەرۆکی لیژنەکە، زەهرا ئەلبەجاری، بە رۆژنامەی
سەباحی راگەیاند، "هەموارکردنەوەی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی لە کۆتایی مانگی رابردوودا
گەیشتە دەست لیژنەکە، و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، بەڵام لیژنەکە سەری سوڕما کە یاساکە
وابوو بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی لیژنەکە خرایە کارنامەی دانیشتنەکەوە”.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیدار بە دانیشتنی ئەمڕۆوە،
لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری پەرلەمان داوای خێراکردنی تەواوکردنی هەموارکردنەوەکانی
بودجەی فیدراڵی بۆ درێژەدان بە پڕۆژەکانی شارەوانی بەغدا و جێبەجێکردنی هەموو بەرنامەی
حکومەت کرد، ئاماژەی بە لێکۆڵینەوە لەو یاسایانە کرد کە لە پێشووەوە گواستراونەتەوە
دانیشتنەکانی پەرلەمان. کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بۆ کۆمەڵگا، بۆ ئەوەی
پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.