سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی عێراق: پلانمان داناوە بۆ پاراستنی سنووری عێراق لە گروپە چەکدارەکان

PM:11:06:03/12/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق تا جارێکی دیکە رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق دووبارە نەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، تاران هیچ ئاگادارییەکی پێنەداون لەبارەی ناردنی هێز بۆ سوریا لە خاکی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترسیان هەیە لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی گروپەچەکدارەکان لە عێراق، هەر بۆیە سنوورەکانی عێراق بەڕووی سوریادا دەپارێزن.

دەشڵێت، تا ئێستا ئێران هیچ ئاگادارییەکی پێیان نەداوە سەبارەت بە ناردنی هێز بۆ سوریا لە رێگەی خاکی عێراقەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە هەفتەی رابردووەوە جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکان لە سوریا سەریان هەڵدایەوە لە نێوان هێزەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی ئەو وڵاتە، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن چەندین ناوچەیان لە سوریا کۆنترۆڵ کردووە.













گەلەری