سەردێڕ:

نیشانەکانی وەرەمی مێشک

AM:10:10:03/12/2024

2072 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی رووسی رایگەیاند ،کە سەرئێشەی توند و گرژبوون و سڕبوون لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی وەرەمی مێشک.


ئەلێکساندەر ئومنۆڤ، دکتۆر لە بەشی پسپۆڕییە سەرەتاییەکانی پزیشکی لە زانکۆی ڕووسیا رایگەیاند، کە سەرئێشەی توند و گرژبوون و سڕبوون لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ بوونی وەرەمی مێشک.

دەشڵێت "وەرەمی مێشک یەکێکە لە کێشە تەندروستییە مەترسیدارەکان، بۆیە گرنگە نیشانەکانیان بزانیت بۆ زوو دەستنیشانکردنیان و وەرگرتنی چارەسەر، هەبوونی فشارێکی زۆر لەسەر شانەکانی مێشک رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کاری بەشەکانی مێشک یان تێکچوونی سەنتەری جوڵە و هەناسەدان"

بە وتەی ئەو گرێ شێرپەنجەییەکان لە شانەکاندا گەشە دەکەن و لە دەرەوە فشاریان لەسەر دروست دەکەن. بە گشتی هەموو وەرەمەکانی مێشک پێویستیان بە چاودێری و چارەسەری نەشتەرگەری هەیە.

دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەندە بە جۆر و شوێنی وەرەمەکەوە، لەوانەیە نیشانەکانی بریتی بن لە: سەرئێشەی توند، گرژبوون، بێهێزی، لەدەستدانی بیستن، خراپی هەستیاری پێست لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا، ڕشانەوە یان لەوانەیە وەرەمەکە ببێتە هۆی لەدەستدانی بیرەوەری، ڕۆیشتنێکی ناجێگیر، ماندوێتی خێرا بە شێوەیەکی نائاسایی، خەونبینین، خەمۆکی، توڕەبوون، تێکچوونی قسەکردن.

 













گەلەری