لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا دەست بەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی(ئۆتۆمبێل،ماتۆرسکیل.. هتد) نایاسایی دەگرینەبەر و دەستیان بەسەردادەگیرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا
بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە
دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر
ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە رووی ئەمنی و یاسایی
و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە. لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە
لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -
1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی
بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی
هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی
ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە
ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە
سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک
جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە
کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت
لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری
یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان.