سەردێڕ:

سوپای سوریا بە پشتبەستن بە رووسیا هەوڵ دەدات شارۆچکەکانی حەما بگرێتەوە

PM:11:42:01/12/2024

4128 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای سوریا بە رووپۆشی ئاسمانی روسیا هەوڵدەدات شارۆچکەکانی حەما کۆنترۆڵبکاتەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە، روانگەی سوریا رایگەیاند، هەڵمەتی چڕ و پڕی رووسیا بۆ سەر شوێنەکانی گروپە چەکدارەکانی سوریا لە حەلەب و دەوروبەری هەبووە.

هاوکات فڕۆکەکانی رووسیا هەڵیانکوتایە سەر ناوچەکانی قەزای حەما، و ناوچەکانی حەلەب.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی کوژراوانی هێرشی کوتلە چەکدارەکان لە باکووری سوریا بۆ ٤١٢ کەس بەرزبووەتەوە.

حەلەب لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتدایە

میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاند، لە لادێکانی باکوری حەلەب، ئەم کوتلانە لەگەڵ شەڕڤانانی کورد کە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ناوچەی پیشەسازی لە شێخ نەجاڕ چڕبوونەتەوە، تووشی پێکدادان بوون.

ئەم کوتلانە ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی لەناکاویان بۆسەر ئەو ناوچانە دەستپێکرد کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتدا لە پارێزگای حەلەب و دەوروبەری، و توانیان بەخێرایی پێشڕەوی بکەن لە شاری حەلەب و کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتیەکەی، جگە لە دەیان شارۆچکە و شاری ئیدلب و… پارێزگارەکانی حەما، بەگوێرەی روانگە، "هێزەکانی رژێم کە یەک لە دوای یەک دەکشێنەوە لە شارەکان.

هاوکات، شاری حەلەب کە دووەم گەورەترین شاری سوریایە، ڕۆژی یەکشەممە کەوتە دەرەوەی کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەت، دوای ئەوەی کوتلە چەکدارەکان کۆنترۆڵی زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکەیان کرد، جگە لە گەڕەکەکانی باکور.












گەلەری