AM:10:46:01/12/2024
3132 جار خوێندراوەتەوە
سودانی پشڕاستی کردەوە کە ئامادەیە وڵاتەکەی پاڵپشتی سوریا بکات و هێزە عێراقییەکانیش جەختیان کردەوە کە سنووری نێوان هەردوو وڵات پاریزراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا پشتڕاست کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە پاڵپشتی لە سووریا بکات و هێزە عێراقییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە سنووری نێوان هەردوو وڵات پارێزراوە.
هاوکات، لیوا قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق، داخستنی تەواوەتی
سنووری عێراقی راگەیاند، هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی لە سوریای دراوسێ ڕوودەدەن.
ئاماژە بەوەشکرا، سنووری عێراق بە تەواوی داخراوە و جەختی کردەوە هێزە
چەکدارەکان پابەندن بۆ فەرمانی سودانی سەبارەت بە پاراستنی ئەو وڵاتەکە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کە دەست بەسەر تەواوی شاری حەلەبدا گیراوە کە دووەم گەورەترین شاری
سوریایە و هەروەها هەندێک ناوچەی لادێکانی باکوری حەما و ئیدلیبیش بە هەمان شێوە.