سەردێڕ:

سبەی قۆناغی ٧٧ پرسیارەکە دەست پێدەکات؛پێویستە سەرجەم ئەندامانی خێزان لەماڵ بن؟

PM:09:09:29/11/2024

22204 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سبەی کۆتا قۆناغی پرۆسەی سەرژمیری دەستپێدەکات و بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "پێویستە کەسێکی بەرپرس لە خێزانەکە وەڵامبداتەوە".


وەزارەتی پلاندانانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە سبەینێوە بژمێرەکان سەردانی سەرجەم خیزانەکانی هەرێم دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان کە ٧۷ پرسیاری تێدایە.

دەشڵێت، "سەبارەت بە هاوڵاتیانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت."

باسی لەوەش کردووە، پرسیارەکان لەبارەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و زانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون و ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندان.

ئەوەشی خستووەتە روو، فۆڕمەکە پرسیاری خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵیش لەخۆدەگرێت.

راشیگەیاندووە، پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین و داوا لەسەرجەم خێزانەکان دەکەن هاوشێویەی قۆناغەکانی پێشوو هاوکاری بژمێرەکان بن .

لەبارەی ئەوەشی کێ دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، وەزارەتی پلاندانان باسی لەوە کردووە، "پێویستە بۆ وەڵامی پرسیارەکان کەسێک کە بەرپرسی خێزانەکەب ێت لە ماڵ بێت و وەڵامی راست و دروست بداتەوە."













گەلەری