PM:02:34:29/11/2024
26832 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی کاربەڕێکەر رەتیکردووەتەوە بەرامبەر ناردنی ٧٦٠ ملیار دینارەکە ٨٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و وتوویەتی ٧٦٠ ملیار دیناریان ناوێت و دەبێت ٩٩٦ ملیار بنێردرێت موچەی پێ دابەش بکات.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی چوار مانگی ناوخۆ قەرزارە کە دەبوو بیدات بە بەغدا بەڵام نەرادەستى بەغداى دەکات و نە بۆ موچەش خەرجی دەکات.
هاوکات، لیستی موچەی مانگی ١١شی ناردووە هەر
داوای ٩٩٦ ملیار دەکات بۆ دابەشکردنى موچە و بۆ مانگی ١٢ش بەهەمان شێوە بریارە لیستێک
ئامادە بکات تا هەفتەی داهاتوو و داوای ٩٩٦
ملیار دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بە ڕادەستنەکردنی
داهاتی ناوخۆ حکومەتى کاربەڕێکەر، هاتنی ٧٦٠ ملیارەکەی دواخستووە وەک فشارێک تا
پارەکە زیادکرێت بۆ ٩٩٦ ملیار دینار.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوو سبەى مانگی ١٢یە بەڵام
موچەخۆرانی هەرێم هێشتا موچەى مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە.