سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لە رووی ئابوورییەوە گەشەی سەندووە

PM:12:48:28/11/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق لە رووی ئابوورییەوە گەشەی سەندووە و پێویستیشە بەردەوام بێت لە رێکارەکانی بۆ هەمەچەشنەکردنی داهات، بەتایبەت داهاتی نانەوتی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵا دەردەری، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، پاڵپشتی لەو گەشەسەندنەی عێراق دەکەن کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە رووی ئاسایشی خۆراک، کشتوکاڵ، بەرهەمە نانەوتییەکانەوە بەدەستی هێناوە.

باسی لەوەش کردووە، دەبێت عێراق لەسەر ئەو رێچکەیەی بەردەوام بێت و پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە و سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی زیاد بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داهاتی نانەوتی عێراق تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ گەیشتە زیاتر لە ٪١٢ کۆی گشتیی داهاتی عێراق، کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە، ئەوە یەکەمین جارە داهاتی نانەوتی لە عێراقدا بگاتە ئەو رێژەیە.













گەلەری