سەردێڕ:

بیبەری توون چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە هەیە؟

AM:11:26:28/11/2024

2112 جار خوێندراوەتەوە

بیبەری توون سەرەڕای ئەوەی تامی خۆراک خۆش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سوود و تایبەتمەندیی گرنگی هەیە، بەکاردێت بۆ هاوسەنگکردنی فشاری خوێن و تەشەنە نەکردنی نەخۆشی شێرپەنجە.


توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە گۆڤاری "British Journal of Nutrition"دا بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، پرسیاریان لە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو کردووە کە چەند جار لە هەفتەیەکدا بیبەری توون دەخۆن، ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی هەفتەی یەک بۆ دوو جار بیبەری توون دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتە بەڕێژەی ١٣٪ کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە دەگمەن یان هەرگیز نایخۆن.

پێکهاتەی کیمیایی"Capsaicin"لە بیبەری تووندا هەیە، ئاستی ئۆکساندنی نایترۆجین لە خوێندا زیاد دەکات، بەمەش ڕێگری لە هەوکردنی جەستە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەکات هەروەها یارمەتیی خێرا هەرسکردنی پێکهاتە خۆراکییەکان دەدات، بەو جۆرەش جەستە بڕێکی زۆر کالۆری دەسوتێنێت.

ئەو ماددەیەی لە بیبەری تووندا هەیە، رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە، بۆرییەکانی خوێن تەندروست تر دەکات بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن، بەو جۆرەش باشتر پاڵ بە خوێنەوە دەنێت بۆ دڵ، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ماسولکەکانی دڵ بەجێدەهێڵن.

بیبەری توون مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلینی ناو خوێن کەمدەکاتەوە، کە یەکێکە لە نیشانە باوەکانی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو.

هاوکات، لێکۆڵینەوە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنی بیبەری تون بە شێوەیەکی گونجاو مرۆڤ لە نەخۆشی بیرچوونەوە دەپارێزێت.

 

 













گەلەری