سەردێڕ:

سوپای ئۆکرانیا هۆشدارییەکی ئاسمانی سەرتاسەری بڵاوکردەوە

AM:08:50:28/11/2024

2600 جار خوێندراوەتەوە

میدیایکی عەرەبی رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هێرشیان کردە سەر ناوچەی کراسنۆدار لە رووسیا


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤ میدیایەکی عەرەبی ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئۆکرانیا هۆشدارییەکی ئاسمانی سەرتاسەری بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی مووشەکی بالیستیکی دۆزییەوە کە لەلایەن رووسیا بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئۆکرانیا هەڵدرابوون.

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەی مووشەکییەوە سەرتاسەری ئۆکرانیا لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشە ئاسمانیەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکانی بالیستی رووسییان دەستنیشانکردووە کە بەتایبەتی بەرەو ئۆدێسا، خێرسۆن و میکۆلایڤ هەڵدراون.

پێش ئەوە پارێزگاری شاری کراسنۆدار لە رووسیا رایگەیاند، کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی پاشماوەی یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە خراوەتە خوارەوە، کەسێک بریندار بووە.

ڕۆژی سێشەممە، رووسیا هەڕەشەی لە ئۆکرانیا کرد بە "وەڵامدانەوە”، دوای ئەوەی سوپای ئۆکرانیا لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هێرشی نوێی بۆ سەر خاکی رووسیا بە بەکارهێنانی مووشەکی "ئەتاخام”ی ئەمریکی ئەنجامدا.

رووسیا لەو کاتەوەی لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ شەڕی دژی ئۆکرانیا دەستپێکردووە، ناوچە مەدەنییەکانی سەرتاسەری ئۆکرانیا بۆردومان دەکات.













گەلەری