میدیا عەرەبیەکان رایانگەیاند، دادگای ناوچەی قودس رەزامەندی دەربڕی لەسەر دواخستنی وادەی دانیشتنی ئیفادەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤ رۆژنامەی ماریڤی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دادگا بڕیاریدا وادەی گوێگرتن لە ئیفادەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ١٠ی کانوونی دووەمی داهاتوو دوابخات.
میدیا عەرەبیەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەمەش پێچەوانەی
بڕیارەکەی داواکاری گشتی بوو کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دادگای ناوچەی قودسیان لە رەتکردنەوەی
داواکاری دواخستنی ئیفادەی ناتانیاهۆ ئاگادارکردەوە.
باسی
لەوەشکرد، تیمی بەرگری نەتانیاهۆ داواکارییەکیان پێشکەش بە دادگای قەزاکە کرد بۆ
دواخستنی ئیفادەی سەرۆک وەزیران بۆ ماوەی دوو مانگ و نیو.
تیمی بەرگری
نەتانیاهۆ هۆکاری دواخستنی ئەمجارەیان بۆ زنجیرەیەک رووداوی ئەمنی گەڕاندووەتەوە کە
لەو ماوەیەدا روویانداوە کە بۆ ئامادەکردنی بۆ دادگاییکردنەکەی دراوە، کە بە گوتەی
ئەوان وایکردووە ئامادەکارییەکانی بۆ شایەتحاڵی مەحاڵ بێت.
هاوکات، حکومەتەکەی
نەتانیاهۆ بڕیاری بایکۆتکردنی رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئیسرائیلی دەدات