PM:03:17:26/11/2024
1472 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا پێشنازێک کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و پێویستە هەرێم کۆمپانیایەک دابنێت بەسەرپەرشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئیدارەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، عەدنان جابری، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێڕاق ئەوەشی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم پێشنیازێک کراوە و پێویستە هەرێم کۆمپانیایەک دابنێت وەزارەتی نەوتی عێراق سەرپەرشتی بکات بۆ ئیدارەی نەوتی هەرێم.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو،
کە فڕۆشتنی نەوتی قاچاخ بەردەوامە لە هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراقش هەوڵ دەدات رێگری لێ بکات