AM:10:50:26/11/2024
2048 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی ئەنجام دەدات کە پێنج بڕگە لەخۆ دەگرێت، دیارترینیان خوێندنەوەیە بۆ یاسای هەمواری بودجە و تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆسێشەممە ٢٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەکرێت، کە لەو پڕۆژەیاسایەدا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دیاری کراوە.
ئەوەش دوای ئەوە
دێت، حكومەتی عێراق هەمواری پڕۆژە یاساکەی نارد بۆ پەرلەمان، کە تێیدا تێچووی بەرهەمهێنان
و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی بە ١٦ دۆلار دیاریکرا، ئەوەش وەک تێچووی سەرەتایی بۆ هەر
بەرمیلێک، تا ئەوكاتەی دیاریکراوە بۆ خەمڵاندنی تێچووی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی
هەرێم کە ماوەکەی ٦٠ رۆژە.