سەردێڕ:

بۆ ئەوانەی لە چلەکانی تەمەندان بۆ گەنج مانەوەتان ئەم خواردنانە بخۆن

PM:02:23:25/11/2024

3076 جار خوێندراوەتەوە

چوون بەتەمەندا دەکرێت گۆڕانێکی نائومێدکەربێت، بەتایبەت رەنگە ببێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە کۆمەڵێکی زۆر لە نەخۆشییەکان.


خۆشبەختانە کۆمەڵێک خۆراک هەن دەتوانن پیری دوابخەن و پڕۆسەی بەساڵاچوون خاوبکەنەوە لەدوای تەمەنی ٤٠ ساڵی.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی"healthline"پێنج خواردنی ئاشکراکردووە کە لەدوای ٤٠ ساڵی نیشانەکانی بەساڵاچوون کەمدەکەنەوە، بەم جۆرە:

١. فستق، نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەکان دووردەخاتەوە، دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆکسانەکان و خانەکان لە تیشکە زیانبەخشەکان دەپارێزێت.

٢. ماسی سەلەمۆن، یەکێکی ترە لە خواردنە گرنگەکان کە پرۆسەی بەساڵاچوون کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی بێ چەوری و مادەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ هێشتنەوەی قەبارەی ماسوولەکان.

٣. تەماتە، بە خۆراکێکی نایاب دادەنرێت بۆ خاوکردنەوەی تەمەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانی لیکۆپین کە دژی تیشکە زیانبەخشەکان دەجەنگێت کە هۆکارن بۆ بەساڵاچوونی خانەکان.

٤. شیلک، پڕیەتی لە ڤیتامینCکە دژی بەساڵاچوون و لاوازبوونی توانا هزرییەکان دەجەنگێت.

٥. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک سپێناخ، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانیE,Kکە ناهێڵن تووشی لەبیرچوونەوە ببیت و بەساڵاچوونی مێشک کەمدەکاتەوە.













گەلەری