AM:11:46:25/11/2024
7792 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامەکانی سەرژمێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرژمێرییەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی دانیشتوانی عێڕاق ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لەنێوایاندا پەنابەر و کەسانی بیانیش هەیە، لە ٧٠.٣٪ـی دانیشتووی شارەکانن و لە٢٩.٧٪ـی دانیشتوانی گوندەکانن.
باسی لەوەش کرد، ژمارەی خێزان گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و ٨٩٨ هەزار خێزان
و تێکڕای ژمارەی دانیشتوان گەیشتووتە ٥.٣کەس لەو ژمارەیەش زیاترلە ٢٢ ملیۆن و ٥٧٥ هەزار
کەسیان رەگەزی نێرن و زیاترلە ٢٢ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار کەسیش لە رەگەزی مێن.
ئەوەشی خستەڕوو، خوار تەمەنی ١٥ ساڵ لە ٣٦٪ دانیشتوان پێکدەهێنن و تەمەنی
نێوان ١٥ بۆ٦٥ ساڵ رێژەی لە٦٠.٢٪ـی دانیشتوان پێکدەهێنن و ٦٥ ساڵ و زیاتریش لە ٣.٧٪ـی
دانیشتوانن و هەروەها هێزی کاری عێراقی گەیشتووەتە لە ٦٠٪.