AM:09:24:25/11/2024
1932 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئیسرائیل بە کۆمەڵێک بیانووری لاواز هەڕەشەی لە عێراق کردووە و داوامان کردووە هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆئەوەی عێراق نەبێتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق نابێتە سەکۆکی هیچ هێرشکردنێک، وتیشی، وەزارەتی دەرەوەیان راسپاردووە کە بەدواداچوون بۆ هەڕەشەکانی ئیسرائیل بکات، بۆئەوەی رێگری بکات لە هەڵگیرساندنی شەڕی زیاتر لە ناوچەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، داوایان کردووە هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان بوەستێنرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیسرائیل بە نامەیەک عێراق
ئاگادار کردبووەوە کە ئەگەر گروپە چەکدارەکان رانەگرن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئەوا
هێرش دەکەن سەر عێراق.