PM:10:48:23/11/2024
1732 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی رایگەیاند، دەستدەکەن بە دامەزراندنی هەشت هەزار کەس لە کەرتی تەندروستیدا، بۆ ئەو دەرچووانەی کە بڕیوانامەی باڵایان هەیە لە بوارە تەندروستییەکاندا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ مەحمود تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکرد، هەماهەنگی دەکەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ دابینکردنی موچەی تەواوی ئەو هەشت هەزار دەرچووەی بڕوانامەی باڵایان هەیە و لە کەرتی تەندروستیدا دایان دەمەزرێنن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، دامەزراندنی لە تەواوی
کەرتەکانی دیکەدا دەکەن و پاش تەواو بوونی ئەو قۆناغانە، فۆرمی نوێ بۆ دامەزراندن
بڵاو دەکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە کابینەکانی پارتی و
یەکێتی دامەزراندنیان لە هەرێمی کوردستان راگرتووە و بەهۆیەوە بەشێکی گەنجان و
دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان کۆچ دەکەن و بەشێکی تریشیان بێ کار.