سەردێڕ:

دوای ئۆکرانیا روسیاش دەستی کرد بەبەکارهێنانی موشەکی بالیستی

PM:11:32:22/11/2024

3724 جار خوێندراوەتەوە

بە ئاڕاستەکردنی موشەکی بالیستی، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە و کارەکتەرەکانی جەنگەکە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە هاوسەنگی جەنگەکە بگۆڕن.


تا دێت ئاگری جەنگەکەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و بەجۆشتر دەبێت لە وەڵامی موشەکەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، روسیا بۆ یەکەمجار موشەکێکی نوێیبالیستی بەکارهێنا، کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و توانی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ڕایگەیاند، موشەکەکە ناویئۆریشنیکی لێنراوە و یەکەمجارە لەسەرەتای جەنگەکەوە بەکاریدەهێنن، وتیشی، ئاڕاستەکردنی ئەو موشەکە لە وەڵامی بەکارهێنانی موشەکی ئەتاکمزی ئەمریکی و موشەکی سێبەری زریانی بەریتانیایە لەلایەن ئۆکرانیاوە.

موشەکەکەش ئاڕاستەی کارگەیەکی پیشەسازیی چەکی لە لە شاری دنیبرۆیئۆکرانیا کرا و زیانی گەورەی بە کارگەکە گەیاند.

هاوکات ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئاڕاستەکردنی موشەکە ڕوسییەکەی بۆ ناو خاکی وڵاتەکەی بە هەنگاوێکی مەترسیدار ناوبرد و داوای ئیدانەکردنی توندی جیهانی کرد.

موشەکی ئۆریشنیک موشەکێکی بالیستی مەودا مامناوەندە و خێراییەکەی ١٢ هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و لە خێرایی دەنگ زیاترە، کە ئەوەش وا دەکات بە ئامانجگرتنی ئاسان نەبێت.

مەترسی ئەم جۆرە موشەکە لەوەدایە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی هەیە کە ئەوەش مشتومڕ و دڵەڕاوکێی بۆ ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی دروستکردووە، وێڕای ئەوەی جەخت دەکەنەوە کە ئەو موشەکە ناتوانێت ئاڕاستەی جەنگەکە بگۆڕێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشترحکومەتی مۆسکۆ هۆشداری بەوڵاتانی رۆژئاوا دابوو کە بەركارهێنانی موشەكەكانیان لەلایەن ئۆكرانیاوە بێ وەڵام تێپەڕنابێت، وتیشی ئەو هەنگاوەی خۆرئاوا جەنگەكە بەرەو بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەبات.

لەو چوارچێوەیەدا ڕەنگە فەڕەنساش ڕێگە بە هێزەکانی ئۆکرانیا بدات موشەکی جۆری سکالپی ئاڕاستەی قوڵایی خاکی ڕوسیا بکات، کە لە توانادا هاوشێوەی موشەکی سێبەری زریانی بەریتانیایە.

هەرچۆنێک بێت پسپۆڕانی بواری سەربازیی هۆشدارییانداوە لە بەکارهێنانی موشەکی بالسیتی دژ بە ڕوسیا، چونکە پێیان وایە ڕەنگە کاریگەر نەبێت بۆ ئۆکرانیا چونکە پێشتر ڕوسیا پێگەکانی خۆی وەک سەکۆکانای هاویشتنی موشەکی کروز و بنکە ئاسامانییەکانی لەو جۆرە موشەکانە پارێزراو کردووە.













گەلەری