PM:03:26:21/11/2024
3344 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لەگەڵ سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندیەکی تەلەفونییدا باسیان لە چەند بابەتێکی گرنگ کرد سەبارەت بە باری ئەمنی ناوچەکە و وزە و نرخی نەوت، هەروەها پەیوەندیە هاوبەشەکانی هەردولا
ئەمڕۆ ٢١ی ١١ی ٢٠٢٤ نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پێگەیشتووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە بانگەوازەکەدا باس لە پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کراوە، کە تیایدا
جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی زیاتری وڵاتانی زلهێز کرایەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ بە شێوەیەک
کە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان نەکات.
باسی لەوەشکرد،
پرسی وزە و گرنگی هەماهەنگی نێوان هەموو وڵاتانی پەیوەندیدار، لە چوارچێوەی ئۆپێک
و گروپی ئۆپێک پڵەس، بە مەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت و گاز ،کە گەرەنتی نرخی
دادپەروەرانە بکات بۆ هەناردەکاران و بەکاربەران.