سەردێڕ:

ئایا جەنگی جیهانی سێیەم روودەدات؟

PM:12:24:21/11/2024

3064 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کاروباری کونسوڵگەریەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەهۆی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەریەک لەوڵاتانی ئەمریکا، ئیتاڵیا، یۆنان و ئیسپانیا باڵیۆزخانەیان لە کیێڤی پایتەخت داخست و هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدەن.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا، رێگە بە ئۆکرانیا بدات مووشەکی دوور مەودا بۆ لێدانی ناوەوەی رووسیا بەکاربهێنێت، پاڵنەری بڕیارەکە ناردنی هێزی سەربازی کۆریای باکوور بووە بۆ روسیا و شەڕکردنیان لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا. میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، ئیدارەی بایدن رایگەیاندوە، ئامانجمان بەهێزکردنی توانای ئۆکرانیایە بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی، بەتایبەتی لە ناوچەی کورسکی رووسیا، کە هێزەکانی رووسیا و کۆریای باکوور خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی.
میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، ئیدارەی بایدن رایگەیاندوە، ئامانجمان بەهێزکردنی توانای ئۆکرانیایە بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەی، بەتایبەتی لە ناوچەی کورسکی رووسیا، کە هێزەکانی رووسیا و کۆریای باکوور خۆیان ئامادە دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی.
پێشتر ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، بەکارهێنانی مووشکی دوورهاوێژ لە لایەن ئۆکرانیاوە لە دژی ڕوسیا بە مانای بەشداری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ناتۆ دێت لە جەنگەکە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکی هەستیاردا دێت لە ململانێی رووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری پەرەسەندنی شەڕەکە بۆ جیهان دەوروژێنێت.

ئەوەشیان بڵاو کردەوە، ئەمریکا رێگە بە ئۆکرانیا دەدات کە مووشەکی ئاتاکومی دوور مەودا بەکاربهێنێت، کە دەتوانێت ئامانجەکان لە قووڵایی ٣٠٠ کم بپێکێت.

جگە لەوەش بۆمبی گلاید بە رێنمایی ورد، بە مەودای ١٥٠ کم، لەسەر مووشەکەکانی هامەڕ دانراون، کە مەودای نێوانیان تا ٧٠ کم.

هەروەها بەریتانیا و فەڕەنسا رێگەیان بە ئۆکرانیا دا کە موشەکی "ستۆم شادۆ" بەکاربهێنێت، کە مەودای ٢٥٠ کم. ئەم چەکانە دەتوانن توانای بە ئامانجگرتنی ٢٤٥ ئامانجی سەربازی رووسیا بە ئۆکرانیا بدەن، لەوانە ١٦ دامەزراوەی ئاسمانی کە خاڵی جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیان.

هاوکات، ئەم هەنگاوەی ئیدارەی بایدن بە گۆڕانکارییەکی گرنگ لە سیاسەتی ئەمریکا دادەنرێت، بەتایبەتی دوای ساڵانێک لە سەردەمی ترەمپدا، کە حەزی دەکرد خۆی لە دەستوەردانی راستەوخۆ لە ململانێی رووسیا و ئۆکرانیا بەدوور بگرێت.













گەلەری