سەردێڕ:

بۆ راگەیاندنى ئاگربەست نێردەى ئەمریکا گەیشتە لوبنان و بڕیارە بچێتە ئیسرائیلیش

AM:11:52:19/11/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی لوبنان رایگەیاند، نێردەی ئەمریکا گەیشتووەتە لوبنان و ئاگربەشتى غەزە دەخاتە بەردەستی لوبنان و دواتریش سەردانی تەلئەبیب دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ئاژنسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، ئامۆس هۆکستاین نێردەی ئەمریکا بەمەبەستی هێنانەکایەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لەسەر کۆتاییهاتنى ئاڵۆزییەکانى نێوان لوبنان و ئیسرائیل هاتووەتە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکەی هۆکستاین بۆ تاوتوێکردنی وەڵامەکانی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانە سەبارەت بە رەشنوسی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.

 

 













گەلەری