سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: پشتگیری سەرژمێری دەکەین

PM:08:23:18/11/2024

1624 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، سەرژمێری گشتی لە عێراق هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێدانی زانیاری دروست ئەوان وەک ئەمریکا پاڵپشتی تەواوی دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەمە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤،ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا یەکەمین سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق کە دوای ساڵی ١٩٩٧وە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەرژمێرییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێدانی زانیاری دروست کە بەشدارە لە داڕشتنی ستراتیژی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانی کاریگەر.

وتیشی، ئێمە پشتگیری ئەم هەنگاوە گەورەیە دەکەین بەرەو بڕیاردان بە داتاکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق.













گەلەری