PM:06:03:18/11/2024
1744 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، سنورەکانمان توندتر دەکەین بۆ رێگری لە هاتنی کۆچبەران، وڵاتەکە بە سنوورەکانی لەگەڵ فەرەنسا و بەلجیکا و پۆڵەندادا دەچێتەوە و ئاسایشی پاراستنی سنوورەکانی توندتر دەکاتەو، بۆ رێگریکردن لە دروستبوونەوەی لێشاوی کۆچبەران.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم بڕیارە بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەر، و پاراستنی وڵات و گەرانەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان و ئاسایشی ئەڵمانیا دراوە.
هاوکات، شرۆڤەکارێکی سیاسی بە میدیایەکی عەرەبی رایگەیاند، ئەم رێوشوێنانە
گوزارشت لە ترسی زیادبوونی لێشاوی کۆچبەران و دابەزینی کۆنترۆڵی ئەمنی دەکات، کە
ئەوەش دەتوانێت سەرەتایەک بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەیەکی فراوانتر لەناو یەکێتی
ئەوروپادا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەکانی رابردوو بەریتانیا بڕیاری
توندکردنی سنورەکانی و ناردنی هێزی سەربازی بۆ چەند وڵاتێک دا لە نێویاندا عێراق.