AM:11:38:17/11/2024
1012 جار خوێندراوەتەوە
یاریدەدەری ئەمینداری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی گەنم و هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی عەرەبی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، مەهدی سەحەر جبوری یاریدەدەری ئەمینداری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، عێراق لە بەرهەمی گەنمدا دوو ساڵە لەسەر یەک ئاستی خۆبژێوی بەدەستهێناوە و نزیکەی سێ میلۆن تۆن گەنمی زیادەشی ماوەتەوە.
باسی لەوەش کرد، خواستێکی زۆر هەیە لەناو وڵاتانی عەرەبیدا بۆ کڕینی گەنمی
عێراق، هەربۆیە رەزامەندیان دەربڕیوە بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم لەم ساڵدا و فرۆشتنەوەشی
کاریگەری دەبێت لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق لە پلانیدایە سایلۆ و کۆگای زیاتری گەنم
دروست بکات. وتیشی، لەگەڵ وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رێککەوتنی زیاتر دەکەن
بۆ ئەوەی بەروبومی کشتوکاڵی لە عێراق بگەیەننە ئاستێکی باشتر لەوەی لە ئێستادا
هەیە.