PM:01:55:16/11/2024
1052 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگە پڕۆژەکانی ٢٠٢٤ تا کۆتایی ساڵ تەواو بکرێن. دەشڵێت، ٣٥ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ هاوپێچ کراون بە پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤ و لە ماوەی ١٠ رۆژدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنیان.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ٣٥ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی
نوێ پەسەند کراون بۆ ئەوەی هاوپێچ بکرێن بە پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤ و لە ماوەی ١٠ رۆژی
داهاتوودا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.
باسی لەوەش کرد، پێویستە پڕۆژەکان بەپێی تەکنەلۆژیا
ستانداردە پێشکەوتووەکان جێبەجێ بکرێن، لەپێناو پەرەپێدان و هەمەچەشنکردنی ئەو
خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.