سەردێڕ:

وەزیری پلاندانان: سەرژمێریی دانیشتوان نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەکێشێت

AM:08:58:16/11/2024

1136 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەمساڵدا نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەکێشێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتوان یەکەم سەرژمێریی گشتگیرە کە بە ئامانجی گەشەپێدان بۆ عێراق لە ماوەی ٣٧ ساڵدا ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرژمێریی دانیشتوان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، بەوپێیەی یەکەم سەرژمێریی گەشەپێدانە کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام دەدرێت، هاوکات پڕۆسەکە نوێنەرایەتی پەیامێک دەکات سەبارەت بە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری لە وڵاتدا.

وتیشی، حکومەت پشتگیری لە رێکارەکانی سەرژمێری کردووە چونکە نوێنەرایەتی دەستووریی وڵات دەکات.

هاوکات، وەزیری پلاندانان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی پلاندانان و پەروەردە و رێکارە ئەمنییەکان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ تەواوکردنی سەرژمێریی دانیشتوان داویانە.













گەلەری