PM:06:59:15/11/2024
6536 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گڕی گرتووە، چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی پشتێنەیی کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا لەڕێگای بەغداوە بە ئاڕاستەی شەقامی پشتێنەیی کەرکوک هاتووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی شارەوانیدا.
ئاماژەی
بەوەش کرد، دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە ئۆتۆمبێلی جۆری مۆنیکاکە گڕی گرتووە و چوار کەس کە سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کرد، ئەو چوار کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن، دایکێکی دووگیان و باوک و منداڵێک بوون.
بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە ناوی ( ماهیر نەجات حەکیم)ـە، تەمەنی ٣١
ساڵ بووە، ژنەکە ناوی ( رێناس رەئوف)ـە و تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، هاوکات منداڵەکە ناوی
( هێلیان ماهیر) بووە و خەڵکی داقوقن لە کەرکوک.
سۆران محەمەد
– کەرکوک