سەردێڕ:

لەبارەی کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید و سودانی؛ نوسینگەی سودانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

PM:08:26:13/11/2024

4012 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و جەخت کرایەوە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بە زووترین کات.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و جەخت کرایەوە لە پێکهێنانی بەپەلەی پەرلەمان و حکومەتی نوێی هەرێم.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی کردووەتەوە لەوەی کە پێویستە داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم جێبەجێ بکرێن، سودانی جەختیشی کردووەتەوە لە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هاوکات، سودانی رایگەیاندووە، پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی نوێ لە هەرێم رۆڵی لە بەدیهێنانی سەقامگیری هەیە، هەربۆیە پێویستە بە زووترین کات پەرلەمان و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

 













گەلەری

‌بەپەلە