سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەزربوونەوە

AM:08:35:02/01/2025

14040 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ ١٠ دۆلار بەرز بووەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەرزبووەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٧ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤بە ٦٤٨ هەزار دینارە.

نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٨ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٦٧ هەزار دینارە.













گەلەری