وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچەی مانگی ١١ ی بڵاوکردەوە، رۆژی یەکشەممە ٥ـی کانوونی دووەم دەستپێدەکرێت و رۆژی چوارشەممە ٨ـی کانوونی دووەم کۆتای دێت.
هاوکات، بە پێی لیستەکە:
رۆژی
یەکشەممە، ٥ـی کانونی دووەم:
وەزارەتی خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پیشمەرگە و خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانە سیاسیەکان دابەشدەکرێت.
رۆژی دووشەممە، ٦ـی کانونی دووەم
:
دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ و کاروباری کۆمەڵایەتی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دارایی و ئابووری و تەندروستی دابەشدەکرێت.
رۆژی سێشەممە، ٧ـی کانونی دووەم
:
پەروەردە و ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتیەکان و گواستنەوە و گەیاندن و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان دابەشدەکرێت.
رۆژی چوارشەممە، ٨ـی کانونی دووەم:
رۆشنبیری و لاوان و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکرد و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی پەڕلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرم و پیشمەرگە دیوان ، لیواکان و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتیەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هیزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەشدەکرێت.