سەردێڕ:

جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات

PM:07:53:13/11/2024

700 جار خوێندراوەتەوە

پرۆفیسۆرێک ئاشکرای دەکات جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.


پرۆفیسۆر کۆنستنتین لاکشنۆڤ رایگەیاند، " بۆ ماوەی ١٥ بۆ٢٠ ساڵ ڕۆژانە لانیکەم پاکەتێک جگەرە بکێشرێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات".

باسی لەوەش کرد، " خانەکان بەردەوام دابەش دەبن و ئەمەش پێشینەیەک بۆ گۆڕانکارییە ئەگەرییەکان دروست دەکات، بەداخەوە هەندێک لەو گۆڕانکارییانە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، بەڵام مەحاڵە پێشبینی بکرێت کەی ئەم گۆڕانکارییە لە کەسەکەدا روودەدات".

ئەو پسپۆرە جگە لە جگەرەکێشان چەندین هۆکاری دیکەی دەستنیشان کرد بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان وەک هۆکارە بۆماوەییەکان، ژینگەی پیس، خواردنی خراپ.

ئاماژەی بەوەشکرد جگەرەکێشان لە بنەڕەتدا دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تر وەک نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، نەخۆشییەکانی سیستمی بۆرییەکانی هەناسەدان.














گەلەری

‌بەپەلە