سەردێڕ:

شاندێکی هەرێم بۆ پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوان گەیشتنە بەغدا

PM:04:38:28/10/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ پرسی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق سەردانی بەغدایان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیەندراوێکی بڵاوکردنەوە و تێیدا هاتووە، شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ پرسی سەرژمێری دانیشتوانی عێراق سەردانی بەغدایان کردووە، ئامانجی سەردانەکە دیدار و کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەش کردووە، بڕیارە لە ٢٠ـی مانگی داهاتوودا سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لە کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ شاندی وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی ئەو سەرژمێرییە دەکرێت.

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت و نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی پڕۆسەکە دەکات و بە شێوازی ئەلکترۆنی بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی وتەی عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ١٣٠ هەزار کەسی ژماردەر دەستنیشانکراون بۆ ئەنجامدانی ئەو سەرژمێرییە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەم بارەوە گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە.













گەلەری

‌بەپەلە