سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر ناردنی لیستی مووچەی مانگی ١٠ بۆ بەغدا

PM:08:05:26/10/2024

58768 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، حکومەتى کاربەڕێکەر ئاگادارى کردوون لەوەی کە لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانیان ئامادە کردووە و لەم رۆژانەدا دەینێرن.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ئاگاداری کردوون لەوەی لیستی مووچەی مانگی ١٠ـیان ئامادە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە لەم رۆژانەدا هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. وتیشى، تا چەند ناردنى لیستەکە دوابکەوێت هێندەش دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٠ لە هەرێم دوادەکەوێت.

ئەو چاوگە باسى لەوەش کرد، دوو هەفتە پێشتر داواى لیستى مووچەیان لە هەرێم کردووە، بەڵام تا ئێستا لیستەکەیان نەناردووە، بەبێ ئەوەى هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر دواخستنى ناردنى لیستەکە بدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەگەر هەرێم مانگانە لە وادەی خۆیدا لیستی مووچە بنێرێت، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت و تاوەکو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.













گەلەری