سەردێڕ:

ئەمڕۆش بە بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ وترا مووچە نییە

AM:10:43:12/10/2024

1332 جار خوێندراوەتەوە

١٢ی ١٠یە و ئەمڕۆ دوای دوو مانگ لە دواکەوتنی، چوار رۆژ بەسەر وادەی تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتدا تێپەڕیوە، بەڵام جارێکی دیکە بە خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ وترا، مووچە نییە و بگەڕێنەوە ماڵەوە.


ماوەی چەند مانگێکە 'مانگ بە واتای مانگی دابەشکردنی مووچە کە ژمارەی رۆژەکانی ٥٠ رۆژو زیاترە' دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ گرفتی تێدەکەوێت.

ئەمڕۆ ١٢ی ١٠یە، دوو مانگە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە و هەفتەی رابردوو حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کرد، سەرەڕای ئەوەی چوار رۆژ بەر لە ئێستا و ٨ی مانگ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو بەپێی خشتەی مووچە، بەڵام خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ جارێکی دیکە بە گیرفانی بەتاڵەوە بەردەم بانکیان چۆڵ کرد.

ئەو خانەنشینانە باسیان لەوەکرد، پێیان وتراوە دوێنێ هەینی دەوامکراوە و مووچە دابەشکراوە، بۆیە ئەمڕۆ شەممە پشوو وەردەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردووش مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دواکەوت، سەرەڕای نەگونجاوی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان کە وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، لەبەر خۆر و باران و بە گەرما و سەرما لە بەردەم بانک سەرەدەگرن.













گەلەری