PM:12:22:09/10/2024
9500 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە زیادەوە مووچەی مانگی نۆمان ناردووە بۆ هەرێم. چاوگێکیش دەڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەر داوای پارەی زیاتری لە بەغدا کردووە بۆ مووچەی مانگی نۆ.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە دوو چەردە و بە زیادەوە پارەی مووچەی مانگی نۆیان رەوانەی هەرێم کردووە، بەجۆرێک لە چەردەی یەکەمدا نزیکەی ٦٠٠ ملیار دینار و لە چەردەی دووەمدا زیاتر لە ٤١٢ ملیار دیناریان ناردووە.
هاوکات چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر داوای پارەی
زیاتری لە بەغدا کردووە بۆ مووچەی مانگی نۆ.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی کاربەڕێکەر لە ئێستادا زیاتر لە ترلیۆنێک و ١٠ ملیار دیناری
لەبەردەستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران، بەڵام دەستی بەسەردا گرتووە و تا ئێستا
لیستی مووچەی رانەگەیاندووە، دەیەوێت هاوشیوەی مووچەی مانگی هەشت دوای بخات.
وەک پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، بنەماڵەی
بارزانی و تاڵەبانی بەنیازن دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ بخەنە چەند رۆژێک پێش
هەڵبژاردن و بیکەنە دەستکەوت.