سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:08:09:08/10/2024

1148 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد، لە ئێستاشدا نرخی ئەو زێڕە رەشە لە بەرزیدا ماوەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٥ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک خۆی ماوەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو چاوگی نێو رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە بڵاوی کردەوە، رێکخراوەکە دەیەوێت بەردەوام بێت لە سیاسەتی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژە بەوەش کراوە، رێکخراوەکە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست دەکات بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سیاسەتەی کە لە ئێستادا هەیەتی.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن.













گەلەری