سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: ٣٣٠ ملیار دینارمان خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم

PM:07:52:07/10/2024

19404 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بڕی ٣٣٠ ملیار دیناریان خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا کرد، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمیان ناردووە، پارەی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکانە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەست بە دابەشکردنی بکات.

هەر دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم وەزارەتەکان تەواو کراوە و بە نزیکترین کات پارەی تەواوکاریی مووچە دەنێرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە،چەند رۆژێک پێش ئێستا و پاش گفتوگۆی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سودانی، سودانی بە سروە عەبدولواحیدی راگەیاند، مووچەی مانگی ٩ش دەنێردرێت.













گەلەری