چاوگێک لە رێکخراوی ئۆپیک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، رێکخراوەکە ساڵانێکە کاردەکات بۆ هاوسەنگ راگرتنی نرخی نەوت و ئەگەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکەش بوەستێت دەتوانن قەرەبووی بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە رێکخراوی ئۆپیک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە ئێستا رێکخراوەکە رۆژانە بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووتەوە بەڵام تەنها سعودیە توانای هەیە رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل زیادە بەرهەم بهێنێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئیمارات توانای هەیە
زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد بکات بۆیە هەر وڵاتێک
هەناردەی نەوتی رابوەستێت ئۆپیک دەتوانێت قەرەبووی بکاتەوە.
باسی لەوەش کردووە، لە هیچ کام لە
کۆبوونەوەکانیاندا بە روونی باسی کێشە سیاسییەکان نەکراوە و تەنها باس لەوە کراوە
کە دەبێت کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بەردەوام بێت.
پێشتر، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو چاوگی نێو رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە
ئاماژەی بەوە کرد، رێکخراوەکە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست دەکات بە زیادکردنی
بەرهەمهێنانی نەوت و تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو سیاسەتەی کە هەیەتی.