سەردێڕ:

سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت كۆتایی دێت

AM:10:38:07/10/2024

39364 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم كۆتایی دێت، چاوەڕوان دەکرێت دوای دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكرێت.


بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەر، ئەمڕۆ ‎دووشەممە، ٧ـی ١٠، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەرورەردە، تەندروستی، داد، سامانە سروشتییەکان، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئەنجوومەنی دادوەری مووچەکانیان وەردەگرن.

هاوكات سبەی، سێشەممە، ٨ـی ١٠، وەزارەتی رۆشنبیری، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، یەکەی ٧٠ و ٨٠، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران مووچەکانیان وەردەگرن.

چاوەڕوان دەکرێت دوای دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، خشتەی مووچەی مانگی نۆ بڵاوبكرێتەوە، لە بەغداشەوە بڕی ٩٢٨ ملیار بۆ مووچەی مانگی نۆ خەرجكراوە، بەڵام بەشێکی ئەو پارەیە هەرێم بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت بەکاری هێناوە.

سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی ٣٣٠ ملیار دیناریان بۆ مووچەی هێزە ئەمبییەكان داوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر هیچ گرفتێك لە وردبینیەكاندا نەبێت، ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێستا مانگی ١٠یە، بەڵام مووچەخۆران مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن، پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئەوەی ئاشكرا كردبوو، دواخستنی خشتەی مووچە بەئەنقەست بووە و هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەستیان بەسەر پارەی بەغدا گرتبوو و دەیانویست دابەشکردنی مووچە بکەوێتە مانگی ١٠ و بۆ بانگەشە بەکاری بهێنن.













گەلەری