سەردێڕ:

بانکی ناوەندی: هیچ تۆمارێکی "هەژماری من" لە بانکەکەمان نەکراوەتەوە

PM:11:14:06/10/2024

2516 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ تۆمارێکی "هەژماری من" لە بانکەکەیان نەکراوەتەوە، دەشڵێت دەبێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەو بانکانەوە بەبانکیبکرێت کە سەر بە حکومەتی عێراقن.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی تەوتینی موچەی دەبێت بکرێت. دەشڵێت، حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق سورن لەسەر ئەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە بانکە حکومەییەکانەوە بکرێت.

باس لەوەش دەکات، بۆ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە کە هەرێم پابد دەکات بەبانکیکردنی موچە لەو بانکانەوە کە تۆمارەکانیان لە بانکی ناوەندی عێراق کراوە، بەڵام "هەژماری من" هیچ تۆمارێکی لە بانکی ناوەندی نەکراوەتەوە.

لە کۆتای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری نێوان هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن کراوە کە تا مانگی ١١ مۆڵەت بدرێت بە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تەوتین و بایۆمێتری فەرمانبەران.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ، تا مانگی ١٢، سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دەبێت خاوەنی هەژماری بانکی بن لە یەکێک لە بانکە عێراقیەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نەوەى نوێ لە دوو ساڵی رابردوودا زۆرترین هەوڵیدا و فشاری کرد تا بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵییەکان گەیشتە ئەنجام.

بەبانکیکردنی مووچەى هەرێم کە بە بڕیارێک لە رۆژى ٢١ـی شوباتى ئەمساڵ لەلایەن دادگاى فیدڕاڵییەوە دەرچوو، چوار مانگ پێشتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، لە رێگەى پڕۆژەیەکەوە و بە واژۆى ١١٩ پەرلەمانتار داى بە سودانى و ئەویش پەسەندى کرد، بەوەش نەوەى نوێ ئەندازیارى پڕۆژەی بەبانکیکردنی مووچەى مووچەخۆرانە لە بەغداوە.

نەوەی نوێ دەڵێت، لە ئەگەری بوون بە هێزی یەکەم، یەکەم کاریان مووچەی مووچەخۆران لە بانکەکانی عێراق بەبانکی دەکەن و لەگەڵ بەغدا رێک دەکەون.

بەبانکیکردنی مووچە، بێجگە لەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم هاوشێوەى بەغدا دەکاتەوە بە مانگانە، مووچەخۆران سوودمەند دەبن لە پێشینەکانى خانووبەرە و هاوسەگیرى و دەیان ئیمتیازى دیکە، نەوەی نوێش لە حاڵەتى هێنانى زۆرترین دەنگدا یەکەم کاریان بەبانکیکردنى مووچەیە بۆ ئەوەى چیتر مووچەخۆرانى هەرێم چاویان لە هاتن و نەهاتى مووچە نەمێنێت و بۆ هەمیشە قوتى خۆیان و ماڵ و منداڵیان دابین بکرێت و لەدەست ئەو دوو حزبە بەیەکجاری دەربهێنرێت.













گەلەری