سەردێڕ:

فرۆشی بانکی ناوەندی لەسەر ئاستی هەفتانە کەمی کردووە

PM:04:31:04/10/2024

5912 جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی چوار رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٦ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەکە کەمی کردووە.


لە ٢٩ـی ئەیلول تا ٢ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٦ ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان بە نرخی فەرمی فرۆشتووە.

لەو رێژەیە، ٤١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە، بەرزترین فرۆشی کاش لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەدا بووە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی کاشیش لە رۆژی سێشەممە ١ـی ١٠ تۆمار کراوە کە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بووە.

هاوکات، بڕی ٩٩٤ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٨٣٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، کەمی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردوودا لە ٢٢ تا ٢٦ـی ٩، بانکەکە بە تێکڕا یەک ملیار و ٢٦٩ ملیۆن و ٦١٥ هەزار و ٤٩ دۆلاری فرۆشت، رێژەی فرۆشی کاش ٤٣ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار بووە و بەشەکەی دیکەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری