سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی: عێراق لە کەرتی بازرگانیدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە

PM:06:07:03/10/2024

940 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق گۆڕانکارییەکی گەورە بەخۆیەوە بینیوە لە باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئەمەش وایکردووە لەسەر ئاستی جیهانی بتوانێت ڕکابەری بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق گۆڕانکاریی گەورەی لە باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و ئاسایشی بازارگانیدا بەدەست هێناوە و بووەتە جێگەی خواستی بازرگانان تا بازرگانی لە وڵاتەکەدا بکەن.

باسی لەوەش کردووە، سەقامگیری و ڕێکخستنی بازرگانی لە عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە دروستکردنی چوارچێوەیەکی رێکخراوەیی سەقامگیرتر و دۆستی بازرگانی، هەروەها سەرکەوتوو بووە لە ئاسانکاریی بۆ کاروبارە بازرگانییەکان بە ئاسانکردنی پرۆسەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و نەهێشتنی سەقفی کەمترین سەرمایە بۆ بازرگانی.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو پێشکەوتنانە وای کردووە عێراق ببێتە جێگەی خواستی بازرگانان بەتایبەت ئەوانەی خاوەنی بازرگانی بچوک و مامناوەندن و هاوتەریب کردنی یاساکانی بازرگانی عێراق لەگەڵ یاساکانی وڵاتانی پێشکەوتوو کارئاسانی زیاتری کردووە بۆ بازرگانان.

لەوبارەیەشەوە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، عێراق پابەندە بە پلانەکانییەوە بۆ باشترکردنی کەرتی بازرگانی چاکسازی لەو کەرتەدا.














گەلەری