PM:06:44:02/10/2024
73872 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی ئەیلول دابەش دەکەن. ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە زاری سودانییەوە رایگەیاند کە لەم دوو رۆژەدا موچە دەدرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕی ٥٩٨ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ئەیلول بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستووەتە روو، "روونکردنەوە و زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا
مانگی ئاب لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەبوون بە داتا و زانیاری دروست و نوسراوی فەرمی پێشکەش
بەفەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و بڕیارە
هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن."
باسی لەوەش کردووە، دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو
لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەلایەن
وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی
مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.