سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرز بووەوە

PM:03:49:02/10/2024

2768 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە.


لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار لە ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، لە ئێستادا نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە و گەیشتووەتە سەروو ١٥٤ هەزار دینار.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە کە زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و زیاتر لە ٢٤٧ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە.

دوای هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراو و نەوتدا هات و هەردووکیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.

شەوی رابردوو، ئیسماعیل محەمەد ئاڵوگۆڕکار و شارەزای بواری ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن بۆ ١٥٦ هەزار دینار دوورن لە راستییەوە.

وتیشی، هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل رەنگە کەمێک گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا بهێنێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هێرشانە هیچ کاریگەری لەسەر عێراق نییە و بانکی ناوەندیش رۆژانە بڕی پێویست دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و خواستی بازرگانان پڕ دەکاتەوە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەوجۆرە ئەستەمە.













گەلەری