سەردێڕ:

فرۆشی بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٥٨ ملیۆن دۆلار بووە؛ نرخی ١٠٠ دۆلار چەندە؟

PM:01:38:29/09/2024

10068 جار خوێندراوەتەوە

فرۆشی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٥٨ ملیۆن دۆلار بووە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٥٨ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٩ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری فرۆشی کاش و ٢٤٧ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ١٩ دۆلاری فرۆشی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە سەروو ١٥١ هەزار دینارەوە جێگیرە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ١ بۆ ٢٦ـی ئەیلول، بە تێکڕا بڕی چوار ملیار و ٨٨٠ ملیۆن و ٣٦١ هەزار و ٥٧٦ دۆلار بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە. لەو رێژەیە ٢٥١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی چوار ملیار و ٦٢٨ ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٥٧٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.


 













گەلەری